جه‌ڕه‌سی ئایفۆن له دیجیتاڵه‌وه بۆ كلاسیك

جه‌ڕه‌سی ئایفۆن له دیجیتاڵه‌وه بۆ كلاسیك
جه‌ڕه‌سی ئایفۆن له دیجیتاڵه‌وه بۆ كلاسیك

ئایفۆن نوێترین و پێشكه‌وتووترین مۆبایلی هۆشمه‌نده، سه‌دان ئامرازی لاوه‌كی بۆ ئایفۆن به‌رهه‌م هێندراون، زه‌نگوڵه‌ی iBell Mini ته‌نیا ئامێرێكی سه‌رنجڕاكێشه كه ئایفۆنه‌كه بۆ سه‌رده‌می سه‌دان ساڵه ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وكاته‌ی كه كاتژمێری جهرهسدار له‌سه‌ر تاقچه‌ی دیواره‌كاندا ده‌بیندران.
هه‌رچه‌نده ئامێره‌كه هیچ سوودێكی ئه‌وتۆی نییه جگه له‌وه‌ی كه ئامێرێكی فانتزی و رۆمانسییه و بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می كۆنه، چونكه نه‌ك ئایفۆن مۆبایلێكی زۆر ئاسایش جه‌ره‌سی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تێدایه، كه‌سێكیش به جه‌ره‌سی ناو مۆبایله‌كه له‌خه‌و رانهبێ، بێگومان نه‌ك به‌و زه‌نگوڵه به ده‌نگی تۆپیش به‌خه‌به‌ر نایه‌ت. ئامێری ناوبراو زیاتر له‌گه‌ڵ ئایفۆنی 4 ده‌گونجێت.
Top