ته‌ندروستيی خۆت به‌و تاقیگه گه‌ڕۆكه بسپێره

ته‌ندروستيی خۆت به‌و تاقیگه گه‌ڕۆكه بسپێره
ته‌ندروستيی خۆت به‌و تاقیگه گه‌ڕۆكه بسپێره
زۆر جار ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه رۆژێك دادێت هیچ سنوورێك له نێوان خه‌یاڵ و واقیعییه‌ت له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا نامێنێت، بۆ نموونه پێویست ناكات بۆ زانینی ته‌ندروستیت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه یان تاقیگه‌ی ته‌ندروستی بكه‌یت، هه‌ر له ماڵه‌وه به‌هۆی ئامێرێكی دیجیتالی گشت هێماكانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی و ته‌ندروستیت ده‌زانیت.
گه‌جێت یان ئامێری ته‌كنه‌لۆژی دیجیتالی (سكاندۆ سكات) یه‌كێكه له‌و ئامێرانه كه ته‌نیا له ماوه‌ی ده چركه گشت هێماكانی ته‌ندروستی وه‌ك، لێدانی دڵ، تای له‌ش، رێژه‌ی ئوكسیژێن له خوێندا، لێدانی هه‌ناسه، زه‌خت، سترێس و...تاد نیشان ده‌دات. ئامێره‌كه تا ده خولهك له‌سه‌ر ناوچه‌وانی به‌كارهێنه‌ره‌كه داده‌نرێت و پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی و كامێرای ئامێره‌كه نه‌خۆشه‌كه‌ی سكان كرد، زانیارییە پێویستییه‌كان به سیسته‌می وایه‌رله‌یس واته بلوتوس بۆ مۆبایلێكی هۆشمه‌ند به‌ڕێ ده‌كات. ئامێره‌كه داتاكان له‌خۆیدا خه‌زن ده‌كات هه‌تا نه‌خۆشه‌كه گۆڕانكاری له هێماكانی ته‌ندروستی خۆیدا بزانێت. ئامێره‌كه به‌هۆی كاره‌باوه شه‌حن ده‌بێته‌وه گه‌ر شه‌حنیش بۆوه هه‌تا هه‌فته‌یه‌ك شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
Top