ماوسێكی تایبه‌ت له گیگابایته‌وه

ماوسێكی تایبه‌ت له گیگابایته‌وه
ماوسێكی تایبه‌ت له گیگابایته‌وه

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای گیگابایت ماوسێكی نوێی به‌رهه‌م هێنا كه به‌ناوی NEON ناسراوه. ماوسه نوێیه‌كه‌ی گیگابایت كه له ریزی Aivia دا دێت، له راستیدا ماوسێكی presenter كه توانای ماوسێكی ئاسایشی هه‌یه. واته ماوسێكی چه‌ند ئه‌رك پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌م ماوسێكی پێشكه‌وتووه‌و هه‌م ماوسێكی ئاساییه، هه‌م له رێگای كێبڵهوهو هه‌م له رێگای وایه‌رله‌یسه‌وه به كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند ده‌درێت، گه‌ر ماوسه‌كه له‌سه‌ر پاد لابرد به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی حاڵه‌تی presenter ئه‌كتیڤ ده‌بێت و كاركردی ماوسه‌كه به‌ته‌واوی ده‌گۆڕدرێت. ماوسه‌كه ده‌كرێت ته‌نانه‌ت له هه‌واوه‌و له رێگای 10 تا 15 مه‌تری دوور له كۆمپیوته‌ر كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ر بكات، جگه له تایبه‌تمه‌ندییه ئاماژه بۆكراوه‌كان ستایلێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
Top