گه‌له‌كسی S4 zoom مۆبایلێكی باش یا كامێرایه‌كی سه‌ركه‌وتوو؟
ركابه‌ری و ململانێی نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هه‌روا دێت گه‌رمتر ده‌بێت، ئه‌مجاره‌یان گرنگییه‌كی زۆر به كامێرای دیجیتالی مۆبایله‌كان دراوه و هه‌وڵدراوه له‌م لایه‌نه‌دا تواناكانی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن.
سامسۆنگ نیازی هه‌یه به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌ی گه‌له‌كسی له مه‌یدانه‌كه‌دا پێش بكه‌وێت و بۆیه دوايین زنجیره‌ی گه‌له‌كسی بریتییه له مۆبایلی S4 zoom كه نازانین بڵێین كامێرایه‌كی دیجیتالی سه‌ركه‌وتووه، یان مۆبایلێكی هۆشمه‌ندی پێشكه‌وتووه؟
كامێرای مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان راسته له كوالیتیدا له‌سه‌رێن، به‌ڵام چونكه زومی ئپیتیكالیان نییه و واته لێنزێكیان نییه كه بۆ پێشه‌وه و دواوه بڕوات هه‌ربۆیه كوالیتی وێنه‌كانیان ناگاته كوالیتی كامێرایه‌كی دیجیتالی سه‌ركه‌وتوو، به‌ڵام مۆبایلی گه‌له‌كسی S4 zoom سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ههستهوهركهی 16 میگاپیكسله، خاوه‌نی زومی ئپیتكالی 10Xیشه. هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی گه‌له‌كسی ناوبراو بوونی شاشه‌یه‌كی 4.3 ئینجی HDیه. پێده‌چێت به هاتنه بازاڕی مۆبایل كامێرای ناوبراو ركابه‌ری له نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بچێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
