لومیا 928 نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی نۆكیا
نۆكیا چه‌ند ساڵێك به‌رله‌وه‌ی مۆبایل به‌ره‌و هۆشمه‌ندی بچێت و خۆی له كۆمپیوته‌ر نزیكتر بكاته‌وه، له مه‌یدانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا له ریزی یه‌كه‌مدا بوو، ئه‌وكات هێشتا ئه‌پڵ نههاتبووە ئه‌و مه‌یدانه‌وه و ركابه‌رییه‌كی توند له نێوان سامسۆنگ و نۆكیادابوو، به‌ڵام له ساڵی 2010 به‌دواوه سامسۆنگ هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردنه‌وه و مۆبایله‌كانی به‌ره‌و هۆشمه‌ندی بردن، نۆكیا له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له دوای ئه‌پڵ و سامسۆنگ ده‌هات، به‌ڵام ئێستا به داهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ندی لۆمیا هاتۆته‌وه مه‌یدان و له‌م هه‌فته‌یه‌دا مۆبایلی هۆشمه‌ندی لۆمیا 928ی به‌رهه‌م هێنا.
نۆكیا له مۆبایلی لۆمیادا گرنگی زۆری به كامێراداوه، كامێرای لۆمیا 928 نزیكه‌ی 9 میگاپیكسل ده‌بێت، واته 8.7 میگاپیكسل. لینزێكی 26 ملمی له‌سه‌ره، پێچه‌وانه‌ی لۆمیا 920 ئه‌و لۆمیایه خاوه‌نی فلاشی جۆری Xenonه. بارستایی لۆمیا 5 ملمه. فیلم به كوالیتی فول ئیچ دی ده‌گرێت، ده‌نگیش به پێشكه‌وتوترین سیسته‌می ده‌نگ تۆمار ده‌كات. شاشه‌ی لۆمیا 928 زۆر هه‌ستیاره و ته‌نانه‌ت به پهنجهوانهش كار ده‌كات. هارده‌كه‌ی 8 گیگابایته، گشت سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندی وایه‌رله‌یس له‌م مۆبایله‌دا هه‌یه.
