ته‌بلێتیش هاته ریزی پرۆژكته‌ره‌كان
پرۆژكته‌ر كه به هۆی نه‌بوونی پیتی (ژ) له عه‌ره‌بیدا لێره هه‌ر به وشه‌ی (پرۆجكتهر) ناو ده‌برێت، ئه‌و ئامێره‌یه كه فیلم و وێنه ده‌كاته تیشك و له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی سپی، جا ئه‌م شاشه‌یه دیوارێكی گه‌چ بێت یان پارچه‌یه‌كی سپی نیشان ده‌دات، هه‌ر ئه‌و كرداره‌ی كه له سینه‌مادا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا كامێرا و مۆبایل به‌رهه‌م هاتن كه ئامێری پرۆژكتهریان له‌خۆیاندا هه‌بوو، ئه‌مجاره‌ش یه‌كه‌مین ته‌بلێت كه پرۆژكته‌ری هه‌بێت به‌ناوی Lumi tab هاته به‌رهه‌م. به‌هۆی پرۆژكته‌ری ته‌بلێته‌كه‌وه ده‌توانرێت گه‌مه‌كان، به‌ڵگه و دوكیۆمێنتهكان و فیلم و خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ده‌نگییه‌كان به‌هۆی پرۆژكتهرهوه ئه‌نجام بدرێت.
شاشه‌ی ته‌بلێته‌كه 7 ئینجه، كوالێتییه‌كه‌ی مام ناوه‌ندییه. رامه‌كه‌ی 1 گیگایه و 16 گیگاش میمۆری ناو تهبلێتهكهیه. نیشاندانی پرۆژكته‌ره‌كه به كوالیتی 100 ئینجه، نزیكه‌ی دوو مه‌تر و نیو، هه‌رچه‌نده ده‌كرێت له مه‌ودای دوورتریشدا نیشان بدرێت، به‌ڵام كوالیتی داده‌به‌زێت.
