میمۆرییه‌ك ته‌نیا جارێك سوودی لێوه‌رده‌گیرێت
بۆ گشت ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵین ده‌زانن فڵاش میمۆری چ گۆڕانێكی له گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتنی داتاكاندا پێكهێنا، فلاش میمۆری جێگای CD گرته‌وه و جێگره‌وه‌یه‌كی باشیش بوو، فلاش میمۆری له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌نده گرنگ بوو كه وه‌ك میدالیا له مل ده‌خرا وه‌ك شتێكی گرانبایی سه‌یر ده‌كرا، هه‌رچه‌نده قه‌واره‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زۆر كه‌م بوو ته‌نیا ده‌گه‌یشته 32 میگابایت، به‌ڵام به به‌راورد به فلۆپی دیسك زۆر زۆر بوو، 32 میگابایت یانی 32 فلۆپی دیسك، كه‌چی له‌م دواییه‌دا فلاش میمۆری 1 ترابایتی و ته‌نانه‌ت 3 ترابایتیش هاته به‌رهه‌م و پێده‌چێت له‌وه‌ش زیاتر بێت.
فلاش میمۆری كاغه‌زی به‌رهه‌م هاتووه كه ته‌نیا بۆ یه‌كجار ده‌بێت سوودی لێوه‌ربگیردرێت، هه‌روه‌ك لهوێنهیهدا ده‌بینن كه 4 فلاش میمۆری له چوارچێوه‌یه‌كی وه‌ك كارت پۆستالدایه، راست وه‌ك له‌زگه‌ی برین، هه‌ركاتێك پێویستت پێ‌بوو یه‌كیان ده‌ربهێنه و دوای سوود لێوه‌رگرتن ده‌كرێت فڕی بده‌ی، پێكهاته‌ی فلاش میمۆرییه 4 گیگابایتهكه له كاغه‌زه و ئه‌گه‌ر به جوانی هه‌ڵبگیردرێت ده‌كرێت چه‌ند جارێكی دیكه‌ش سوودی لێوه‌ربگیردرێت.
