پرۆگرامێك بۆ ده‌ستكاری كردنی فیلم و گۆڕینی فۆرماته‌كان
كاركردن له‌سه‌ر فیلم و گۆڕینی فۆرمات و دانانی ئێفێكتی جۆراوجۆر، پێویستی به پرۆگرامگه‌لێك هه‌یه كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر ئه‌ركێك پێویستی به پرۆگرامێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام پرۆگرامی Aimersoft Video Studio Express گشت ئه‌و ئه‌ركانه‌ی باسمان كردن پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌دات،چێكردنی سلایدشۆی سه‌رنجڕاكێش، زێده‌كردنی ئێفێكتی جوان به پرۆگرامی ناوبراو به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت، پرۆگرامه‌كه پشتیوانی له گشت جۆره مۆبایلێك ده‌كات، پرۆگرامه‌كه به به‌راورد به پرۆگرامه‌كانی هاوشێوه‌ی خۆی قه‌واره‌كه‌ی زۆر كه‌مه.
هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- پشتیوانيی كردن له جۆره‌كانی فۆرمات
- توانای ده‌ستكاری كردنی فیلم
- توانای دروستكردنی سلایدشۆ
بوونی سه‌دان جۆره ئیفێكت و خوێندنه‌وه‌ی گشت سیسته‌مێكی ده‌نگی و وێنه‌یی.
