كامێرایه‌ك به مۆبایلێك كۆنترۆڵ ده‌كرێت

كامێرایه‌ك به مۆبایلێك كۆنترۆڵ ده‌كرێت
كامێرایه‌ك به مۆبایلێك كۆنترۆڵ ده‌كرێت
پاناسۆنیك له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا كۆمپانیایه‌كی نامۆ نییه، یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا و مێژووییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو كامێرایه‌كی به‌رهه‌م هێناوه كه به جۆری Lumix DMC-GF6 ناسراوه، ئه‌م كامێرایه له رێگای مۆبایله‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه ئه‌م كامێرایه له كامێراكانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، بوونی سیستمی وایه‌رله‌یسی wi-fi و NFCیه. بۆ په‌یوه‌ندی دامه‌زراندن له‌نێوان كامێرا و مۆبایلدا له سه‌ره‌تادا ده‌بێت پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌و كامێرایه له سه‌ر مۆبایل دابه‌زێنی. دوای دابه‌زاندنی پرۆگرامه‌كه ده‌كرێت به‌هۆی مۆبایله‌كه‌وه كامێراكه هه‌ڵبكه‌یت و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكه‌یت، هه‌رچه‌نده ده‌كرێ بڵێین ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه خاڵێكی سلبیشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی سوودی لێوه‌ربگیردرێت. له رێگای مۆبایله‌كه‌وه ده‌كرێت دوگمه‌ی وێنه‌كێشان دابگردرێت، زوم بكرێت. خێرایی وێنه‌گرتنه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت هه‌ر له رێگای مۆبایله‌كه‌وه فیلمیش هه‌ڵبگرێته‌وه. كامێراكه كوالیتییه‌كه‌ی 16 میگاپیكسله.
Top