كانون سایتێك بۆ فێركردنی وێنه‌گری داده‌نێت
كۆمپانیای كانون یه‌كێكه له كۆمپانیا ناسراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كامێرای دیجیتالی، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو سایتێكی به‌ڕێ خستووه بۆ فێركردن و چۆنییه‌تی كاركردن به كامێرا دیجیتالییه‌كانی جۆری DSLR كه جۆری پێشكه‌وتووی كامێرای دیجیتالین. ئه‌دره‌سی سایته‌كه ئه‌وه‌یه http://www.canonoutsideofauto.ca/.
سایته‌كه سێ به‌شی هه‌یه: فێركردن، كاری زانستی و به‌شی ته‌كنیكی، به‌شی فێركاریش خۆی له سێ به‌ش پێكهاتووه.
له به‌شی كاری زانستیدا، به‌كارهێنه‌ر فێری چۆنییه‌تی رێككردن ده‌بێت و چۆن بتوانێت وێنه‌كان له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا باش بێنه‌ده‌ر.
كاتێك سایته‌كه ده‌كه‌یه‌وه له به‌شی play دا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆت وێنه‌بگریت، ئاوایه كاتێك دوگمه‌ی وێنه‌گرتن داده‌گریت ئه‌و وێنه‌ی مه‌به‌ستته ده‌گیردرێت، له‌ودا فێری ئه‌وه ده‌بیت چۆن رێكخستنه‌كان بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك بگونجێنیت.
