ئایپاد ده‌بێته كامێرایه‌كی پیشه‌یی

ئایپاد ده‌بێته كامێرایه‌كی پیشه‌یی
ئایپاد ده‌بێته كامێرایه‌كی پیشه‌یی
ئه‌وانه‌ی كاری وێنه‌گری پیشه‌یی ده‌كه‌ن و له ستۆدیۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌ماییدا كار ده‌كه‌ن ده‌زانن كه هه‌موو كامێرایه‌ك بۆ ناو ستۆدیۆ نابێت و ئه‌و كامێرایه‌ی له ستۆدیۆیه ده‌بێت كوالیتی و تایبه‌تمه‌نديی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌بێت.
دوای به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن و ئایپادی كۆمپانیای ئه‌پڵ گه‌لێك ئامرازی لاوه‌كی بۆ ئه‌و دوو ئامێره به‌رهه‌م هاتن، یه‌كێك له‌وانه ئامرازێكه به‌ناوی padcaster به‌هۆیه‌وه ئایپاد ده‌بێته كامێرایه‌كی پیشه‌یی وێنه‌گری بۆ ئه‌وانه‌ی كه نیازیانه به ئایپاد فیلم به‌رهه‌م بێنن به سووده.
چوارچێوه ئهلۆمینیۆمهكهی له ده‌وری ئایپادهكهیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ئاست به‌ركه‌وتن و كه‌وتنه خواره‌وه زیان به ئایپاده‌كه نه‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌كه‌دا چه‌ند كه‌لێنێك بۆ دانانی مایك، گڵۆپ یان كامێرایه‌كی دیكه هه‌یه. لێنزی ئامێره‌كه له دوو جۆری MM35 و MM72یه كه به ئاسانی ده‌كرێت به ئایپاده‌كه په‌یوه‌ند بدرێت.
Top