ئایفۆن ده‌بێته مۆبایلێكی سه‌ته‌لایتی
به‌رله‌وه‌ی مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر له‌م هه‌رێمه‌دا و به‌گشتی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا بكه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌رله‌وه‌ی تۆڕه‌كانی مۆبایل به‌م جۆره په‌ره بستێنن، جۆرێك له مۆبایل له جیهاندا بوونی هه‌بوو كه به مۆبایلی سوره‌یا ناسرابوو، مۆبایلی سوره‌یا، له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه واته سه‌ته‌لایت ئه‌ركی پهیوهندیكردنهكهی ئه‌نجام ده‌دا، مۆبایلی سوڕه‌یا تێچووی په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر بوو، ئه‌گینا زۆر مۆبایلێكی به سوود بوو، چونكه هیچ گرفتێكی نه‌بوو له نه‌بوونی هێڵی تۆڕی مۆبایل، چ له چیابایت یان له دارستان یان له ده‌ریادا.. تۆڕه‌كانی مۆبایل سنووردارن و بۆ مه‌ودایه‌كی جوگرافی ده‌گونجێن، له‌م دواییه‌دا ئامێرێك به‌ناوی satsleeve به‌رهه‌م هاتووه كه ئایفۆنهكهتان ده‌كاته مۆبایلێكی سه‌ته‌لایتی. ئامێره‌كه له پشت ئایفۆن ده‌خرێت و توانای به‌ڕێكردنی شه‌پۆله‌كانی زۆر له شه‌پۆلی تۆڕه‌كانی مۆبایل زیاتره.
