فهیسبووكێك بۆ جیهانی منداڵان!

فهیسبووكێك بۆ جیهانی منداڵان!
فهیسبووكێك بۆ جیهانی منداڵان!

زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و گوگڵ پلاس و مسنجهری یاهوو..تاد، رێگە به‌و به‌كارهێنه‌رانه ناده‌ن كه ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 16 ساڵییه. به‌رپرسانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وای بۆده‌چن كه ئه‌وانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵیدان بوون به ئه‌ندام له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه زیان بە كه‌سایه‌تيی دواڕۆژیان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی Everloop Goobit تایبه‌ت به جیهانی منداڵان دروست بووه، كه مه‌رجی ئه‌ندام بوون له‌و تۆڕه‌دا ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نت 5 هه‌تا 13 ساڵه بێت. له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا منداڵان ده‌توانن نووسینه‌كانی خۆیان كه هی جیهانی خۆیانن به هاوڕێ هاوته‌مه‌نه‌كانیان نیشان بده‌ن، بۆچوون له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی یه‌كتر بده‌ن. له‌م تۆڕه‌دا كۆنترۆڵێكی ورد له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی منداڵان، چ وێنه یان فیلم بێت ده‌كرێت و ئه‌و وێنه و فیلمانه‌ی كه گونجاو نین له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن خودی سایتی ناوبراوه‌وه فیلته‌ر ده‌كرێن.
Top