ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌ت ته‌ندروستیدا

ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌ت ته‌ندروستیدا
ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌ت ته‌ندروستیدا
ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به بواری ته‌ندروستيی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت و به‌جۆرێك زه‌نگێكی هۆشیاركه‌ره‌وه بێت بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه به‌هۆی گرفتی دڵ و هه‌ناسه و فشاری خوێن و...تاد بۆ مرۆڤ دێنه پێش.
پێشووتریش ئاماژه‌مان به‌چه‌ندین ئامێری بچووك كردووه كه له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ده‌خرێن و به هۆیه‌وه ده‌كرێت به‌وردی ئاگاداری ته‌ندروستيی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بێت. مه‌چه‌كبه‌ندی جۆری Fitbit ئه‌و ئامێره دیجیتالییه هۆشمهندهیه كه وه‌ك بازنێك له مه‌چه‌ك ده‌خرێت و به‌هۆیه‌وه زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌رزش و ته‌ندروستيی به‌كارهێنه‌ركه‌ی ده‌زاندرێت و ئاماری ورد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی ته‌ندروستيی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، وه‌ك رێژه‌ی به‌پێی رۆیشتنی رۆژانه، ژماره‌ی ئه‌و قادرمانه‌ی كه به‌سه‌ریدا چوویتهسهر و هاتوویته خوار، سووتاندنی رێژه‌ی كالۆری و وزه، رێكخستنی كاتژمێری خه‌و و پشوودان...تاد. به‌شێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مه‌چه‌كبه‌نده دیجیتالییه.
Top