هه‌تا حه‌ز ده‌كه‌ی كۆپی پێست بكه!
ده‌سته‌واژه‌ی «كۆپی پێست» بۆ ئه‌وانه‌ی كار به كۆمپیوته‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی تایب و ده‌ق نووسین ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه نامۆ نییه، كۆپی (copy) واته له‌به‌رهه‌ڵگرتنه‌وه، پێست (paste) واته لكاندن، ئه‌وانه‌ی كاری نووسین و تایب ده‌كه‌ن ده‌زانن ئه‌م فه‌رمانانه له كۆمپیوته‌ردا چ گرنگییه‌كی هه‌یه، كۆپی پێست فه‌رمانێكه كه جارێكی دیكه پێویست ناكات دێڕێك یان وشه‌یه‌ك یان لاپه‌ڕه‌یه‌ك و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك سه‌رله‌نوێ بنووسییه‌وه، بگره ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته كۆپی بكه‌ی و دواتر به‌و شوێنه‌ی كه ده‌تهه‌وێ بیلكێنی، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه له كۆپی پێستی سیسته‌می كۆمپیوته‌ردا، ئه‌ویش ته‌نیا یه‌ك دێڕ، یان یه‌ك لاپه‌ڕه، یان یه‌ك شوێنی مه‌به‌ست كۆپی ده‌كات، پرۆگرامی Clipomatic بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رهه‌م هاتووه، به‌م پرۆگرامه بچووكه ده‌توانیت ده‌یان و سه‌دان دێڕ كۆپی بكه‌ی و هه‌ر دێڕێك كه مه‌به‌ستته له شوێنی پێویست دایبنێی. ئه‌م پرۆگرامه له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه ئه‌ركی ده‌ق و نووسین ده‌كه‌ن ده‌گونجێت، هه‌روه‌ها له‌م پرۆگرامه‌دا چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌ن كه حه‌ز ناكه‌ن بۆ جارێكی دیكه كۆپی پێستیان بكه‌ی، به‌ڵكو ده‌ته‌وێ هه‌میشه‌یی له‌م پرۆگرامه‌دا بمێننه‌وه، وه‌ك نووسینی ئیمێل، یان ناوی خۆت، یان هه‌ر شتێكی تر كه هه‌میشه‌و له گشت لاپه‌ڕه‌یه‌ك و دۆكیۆمێنێتكدا دووپاتیان ده‌كه‌یه‌وه.
