له هه‌ر ئامێرێكی دیجیتالی گومانت هه‌بێت!

له هه‌ر ئامێرێكی دیجیتالی گومانت هه‌بێت!
له هه‌ر ئامێرێكی دیجیتالی گومانت هه‌بێت!
له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌ر یه‌كێك به چاویلكه‌كه‌ی چاوی، فیلمت لێ هه‌ڵبگرێته‌وه‌و قسه‌كانت تۆمار بكات هیچ لات سه‌یر نه‌بێت! گه‌ر یه‌كێك به ئه‌نگوستیله و كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی بیه‌وێت سیخوڕيی بكات به شتێكی سه‌یری مه‌زانه! له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ئامێره‌كان ده‌كرێت بۆ سیخوڕی سوودیان لێوه‌ربگیردرێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر چه‌رخ و پاكه‌ته جگه‌ره‌ش بێت، بۆ نموونهئهو فڕۆكه بچووكه‌ی كه زیاتر لە لهیستوكی منداڵان ده‌چێت ته‌نیا كاری سیخوڕی كردنه! كۆپته‌ره بچووكەكە كه به Mecam ناسراوه به‌هۆی مۆبایلێكی هۆشمه‌نده‌وه جا هه‌ر جۆرێك بێت كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ئه‌ركی سیخوڕی كردن ئه‌نجام ده‌دات.
كۆپته‌ره سیخوڕه‌كه جاسوسێكی به‌هێزه چونكه 2 كامێرای له‌سه‌ره ده‌كرێت له هه‌ر گۆشه‌یه‌ك وێنه بگرێت، هه‌رچه‌نده پێشووتریش ئاماژه‌مان به كۆپته‌ری دیكه كردبوو كه ئه‌ركی سیخوڕيی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م كۆپته‌ره زۆر جیاوازه له‌وانی دیكه، چونكه كه به‌ریش بێته‌وه زۆر مه‌حكه‌مه و تێك ناچێت. رامی كۆپته‌ره‌كه 1 گیگابایته، شوێنی میمۆری كارتی هه‌یه و سیسته‌می وایه‌رله‌یسی وای فای و بلوتوسی له‌سه‌ره.
Top