ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه دیجیتالییه‌كان له‌مه‌ولا ته‌ڕ نابن!
له زۆركهستان بیستووه یان خۆشتان تووشی ئه‌وه بوونه كه مۆبایلێكتان به نرخێكی زۆر كڕیوه به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بێت كه‌وتۆته ناو ئاوه‌وه یان چایی به‌سه‌ردا رژاوه‌و مۆبایله‌كه یان سووتاوه یان چه‌ند پارچه‌یه‌كی له كاركه‌وتوون.
له‌مساڵدا توێژه‌ره‌وانی ته‌كنه‌لۆژی سه‌رده‌م توانیان ماده‌یه‌ك له ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ به‌رهه‌م بێنن كه به Drywired ناسراوه و ئه‌و ماده‌یه ده‌بێته به‌رگێك بۆ ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی وه‌ك مۆبایل و كامێرای دیجیتالی و ته‌بلێت و ...تاد. به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت مۆبایله‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ی بۆ مه‌له‌وانگه و له ناو ئاودا وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانتان بده‌نه‌وه.
