سایتێك بۆ گۆڕینی PDF بۆ word
شاره‌زایانی بواری كۆمپیوته‌ر ده‌زانن كه فۆرماتی PDF ئه‌و فۆرماتهیه كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان به‌تایبه‌تی كتێب و رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها بۆ چاپكردنی گۆڤاره‌كان له چاپخانهكاندا سوودی زۆری لێده‌بیندرێ، PDF ئه‌و ئیمكانییه‌ته‌ی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئه‌و فۆنته‌ی فایله‌كه‌ی پێ نووسراوه له‌سه‌ری نه‌بێت، ده‌توانێت بێ گرفت فایله‌كان بخوێنێته‌وه. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌كانی جیهان ده‌كرێن به PDF، چونكه هه‌م قه‌واره‌ی فایله‌كان بچووك ده‌بێته‌وه و بۆ خوێندنه‌وه‌ی بێ گرفت ترن. گۆڕینی فایله‌كان بۆ PDF ئاسانه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی پێویستی به پرۆگرامی تایبه‌ت هه‌یه. سایتێك هه‌یه كه ئه‌ركی گۆڕینی فایله‌كانی PDF بۆ word به‌بێ گرفت ئه‌نجام ده‌دات، http://www.convertpdftoword.net ئه‌دره‌سی سایته‌كه‌یه. له‌و سایته‌دا ده‌توانن بێ گرفت فایله‌كانتان له PDFه‌وه بگۆڕن بۆ فایلی ده‌ق و ده‌ستكاری تێدا بكه‌ن.
