به په‌نجه‌وانه‌ی سیحری له هه‌وادا تایب بكه!
پێشینیان راستیان گوتووه، هه‌تا مرۆڤ بژی و ته‌مه‌ن هه‌بێت، شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ده‌بینێت، هه‌ر رۆژه داهێنانێك له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، بۆ نموونه ئه‌و پهنجهوانهیهی كه وێنه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌بینن هی توێژه‌ره‌وانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێی ئه‌ڵمانییه، كه به‌هۆی چه‌ندین هه‌سته‌وه‌ری بچووك ده‌توانێت جووڵه‌ی ده‌ست بناسێت و ئه‌و پیتانه‌ی كه له هه‌وادا ده‌ینووسیت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر نیشانی بدات.
په‌نجه‌وانه‌ی Airwriter به زانینی جووڵه‌ی ده‌ستی به‌كارهێنه‌ركه‌ی، وشه نووسراوه‌كان له هه‌وادا ده‌ناسێت و له‌م ده‌سته‌وانه ده‌كرێت بۆ نووسینی كورته نامه یا ئیمێل له مۆبایل و كۆمپیوته‌ردا به‌بێ كیبۆرد سوودی لێبوهربگیردرێت.
ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌ی كه له‌و پهنجهوانهیهدا به‌كار هاتوون جووڵه‌ی ده‌ست ده‌ناسێت و سیسته‌می كۆمپیوته‌ر شه‌پۆله وه‌رگیراوه‌كان ده‌كاته ده‌ق.
پهنجهوانهكه ده‌توانێت پیتی گه‌وره‌ی هه‌ر رسته‌یه‌ك بزانێت و ئه‌و فەرهەنگەی له‌و پهنجهوانهیهدا خه‌زنكراوه له هه‌شت هه‌زار وشه پێكهاتووه.
