مۆبایله‌كه‌ت به چایی و شه‌ربه‌ت شه‌حن بكه‌وه
پێده‌چێت هه‌ر رۆژ كه تێده‌په‌ڕێت شێوازێكی نوێ بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل بێته گۆڕێ، وه‌ك شه‌حنكردنه‌وه به تیشكی خۆر، به غازی سروشتی، به ئاو و با و ...تاد، هه‌روه‌ك له‌و وێنه‌یه‌شدا ده‌بینن ئه‌وه شێوازێكی نوێیه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل به چا و شه‌ربه‌ت. واته به‌و خواردنه‌وانه‌ی كه هه‌م ساردن و هه‌م گه‌رم.. ئه‌و ئامێره دوو لایه‌نه، به‌شی شین بۆ خواردنه‌وه سارده‌كان و به‌شی سوور بۆ خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان، به‌رهه‌م هێنه‌رانی ئامێره‌كه ده‌ڵێن خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان باشتر ده‌توانن مۆبایل شه‌حن بكه‌نه‌وه.
