Razer گۆڕانی جیدی له ته‌بلێتی گه‌یمدا پێكهێنا
له پێشانگای ساڵانه‌ی CESی ئه‌مساڵدا كه نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری لاس و گاسی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك ساڵانی رابردوو ده‌یان ئامێری تایبه‌ت به یاری نمایش كران، له‌م پیشانگای ئه‌مساڵه‌ی CESدا كۆمپانیای Razer یه‌كێكه له كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رهه‌مهێنی یاری ئه‌لكترۆنی، ئه‌مڕۆكه به ناساندنی ته‌بلێته نوێیه‌كه‌ی له‌م پیشانگایه‌دا سه‌رنجی زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی پێشانگاكه‌ی راكێشا.
ته‌بلێتی Edgae كۆمپانیای ناوبراو ناكرێ بڵێن له ریزی داهێنانه نوێیه‌كان ده‌چێت، چونكه ڤێرژنی ئه‌م ته‌بلێته ساڵی رابردووش له‌م پیشانگایه‌دا نیشاندرا. ته‌نیا پایه‌كه‌ی ته‌بلێته‌كه كۆمپیوته‌رێكی ته‌واوه، چونكه سیسته‌می Core i5ی كۆمپانیای ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره، رامه‌كه‌ی 4 گیگابایته. هارده‌كه‌ی له جۆری SSDیه كه توانای خه‌زنكردنی 64 گیگابایتی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ته‌بلێته‌كه كۆمه‌ڵێك ئامێری لاوه‌كی تایبه‌ت به ته‌بلێته‌كه هه‌یه وه‌ك داكی تایبه‌ت، كیبۆردی تایبه‌ت و ماوسی تایبه‌ت به ته‌بلێته‌كه.
