مۆبایل و فڕۆكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهی كاغه‌زی!

مۆبایل و فڕۆكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهی كاغه‌زی!
مۆبایل و فڕۆكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهی كاغه‌زی!
له‌سه‌رده‌می خۆیدا كه ته‌كنه‌لۆژیا وا په‌ره‌ی نه‌سه‌ندبوو، لهیستوك و ئامێری گه‌مه‌ی منداڵان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو، گه‌مه‌كردنی منداڵان به‌و شته سه‌ره‌تاییانه بوون كه له‌به‌رده‌ست دابوون، كاتێك قوتابخانه ده‌كرانه‌وه، دروستكردنی فڕۆكه‌ی كاغه‌زی یه‌كێك له ئامێره‌كانی گه‌مه‌كردن بوو، كاغهزێكمان ده‌نووشتانده‌وه به شێوه‌ی فڕۆكه دروستمان ده‌كرد و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌مان داویشت و فڕۆكه كاغهزییهكه چه‌ند مه‌ترێك ده‌ڕۆیشت و ده‌كه‌وته خواره‌وه.
پێده‌چێت به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای Tailortoyes به فڕۆكه‌ی كاغه‌زی زۆریان گه‌مه كردبێت، چونكه له‌م دواییه‌دا هه‌وڵیان دا ئامێرێك به‌رهه‌م بێنن كه له فڕۆكه‌ی كاغه‌زی بخرێت و به‌هۆی مۆبایله‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زتان لێ‌بوو، فڕۆكه‌كه هه‌ڵفڕێنن.
PowerUP3.0 په‌نكه‌یه‌كی بچووكه كه له فڕۆكه‌ی كاغه‌زی ده‌خرێت و سیسته‌می بلوتوسی هه‌یه و له‌گه‌ڵ مۆبایل به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و له‌و رێگایه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، فڕۆكه‌كه هه‌تا 10 خولهك به هۆی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌فڕێت.
Top