سكاینه‌ری قه‌ڵه‌می

سكاینه‌ری قه‌ڵه‌می
سكاینه‌ری قه‌ڵه‌می
سكاینه‌ر ئه‌و ئامێره‌یه كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی داتاكانه له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ر، به‌هۆی سكاینهرهوه وێنه و ده‌ق و دوكیۆمێنت سكان ده‌كرێن و ده‌بن به داتای دیجیتالی. سكاینهریش وه‌ك زۆر ئامێری دیكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ رۆژ به رۆژ بچووكتر ده‌بنه‌وه، سكاینهریش ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌رداهاتووه، پێشتر سكاینه‌ر گه‌وره‌تر لهلاپتۆپێك بوون و له‌سه‌ر مێز داده‌نران، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سكاینه‌ری ماوس و ته‌نانه‌ت سكاینه‌ری قه‌ڵه‌میش هاتۆته به‌رهه‌م، هه‌روه‌ك سكاینه‌ری جۆری Pen Sized Scannerكه سایزه‌كه‌ی به‌قه‌د پێنووسێكه و دیزاینه‌كه‌شی لە پێنووس ده‌چێت، به‌هۆی ئه‌م سكاینهرهوه گه‌وره‌ترین دۆكیۆمێنته‌كان سكان ده‌كرێن، سكانكردنهكه به‌هۆی تیشكێكی له‌یزه‌ری كه به‌سه‌ری پێنووسهكهوهیه ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ڵگه‌كان سكان بكات.
پێنووسه‌كه لێنزێك و سیسنۆرێكی 5 میگاپیكسێلی هه‌یه بۆ سكانكردنی به‌ڵگه‌كان. كاتی داگرتنی دوگمه‌ی Midway رووناكییه‌ك له پێنووسه‌كه دێته ده‌ر و ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌سته سكان ده‌كات. فایله سكانكراوه‌كان به فۆرماتی JPG له هاردی پێنووسهكهدا خه‌زن ده‌كرێن. سكانهكه به كاتژمێرێك شه‌حنكردنه‌وه ده‌توانێت تا 300 فایل سكان بكات.
Top