به ئامێرێكی دیجیتالی ئایفۆن ده‌بێته كامێرا

به ئامێرێكی دیجیتالی ئایفۆن ده‌بێته كامێرا
به ئامێرێكی دیجیتالی ئایفۆن ده‌بێته كامێرا
مۆبایلی ئایفۆن گه‌ر هه‌ر به‌و ره‌وته‌ی كه ئێستا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، زیاتر هه‌نگاو بنێت، ئه‌ركی هه‌ره لاوه‌كی مۆبایله‌كه ئه‌رك و كاری په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندیكردنه‌وه بێت، چونكه له‌و كاته‌ی كه مۆبایلی ئایفۆن به‌رهه‌م هاتووه، سه‌دان ئامێری دیجیتالی تایبه‌ت به ئایفۆن هاتوونه‌ته به‌رهه‌م هاتوون. یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ی كه به مۆبایلی ئایفۆنه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و ئه‌ركی وێنه‌گرتنی مۆبایلی ئایفۆن ئاسان ده‌كات و له راستیدا ئایفۆن ده‌كاته كامێرایه‌كی فۆتۆگرافی كه به یه‌ك ده‌ست كاری وێنه‌گرتنه‌كه ئه‌نجام بده‌یت، ئامێری Snappgripه، ئه‌م ئامێره ئه‌و هه‌له بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێ كه به‌یه‌ك په‌نجه كاری وێنه‌گرتن ئه‌نجام بدات. ئامێره‌كه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Eponymous به‌رهه‌م هاتووه له راستیدا ئامێرێكی كۆنترۆڵ كردنه كه به سیسته‌می وایه‌رله‌یسی بلوتوس به ئایفۆنه‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێت و وه‌ك سلایدێك له پشته‌وه‌ی ئایفۆنه‌كه داده‌ندرێت به‌هۆیه‌وه ئایفۆنه‌كه ده‌بێته كامێرای Point-and-shoot.
به دانانی ئه‌و كۆنترۆڵه بۆ مۆبایلی ئایفۆن، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت گه‌وره‌كردن، فۆكس كردن و گۆڕانكاری له شێوازی وێنه‌گرتندا ته‌نیا به یه‌ك په‌نجه ئه‌نجام بدات. كۆمپانیای ناوبراو له هه‌وڵدایه ئامێره‌كه بۆ گالاكسی 3ش به‌رهه‌م بێنێت.
Top