پاناسۆنیك و كامێرایه‌كی زۆر تایبه‌ت
یه‌كێك له‌و كۆمپانیا ماركانه‌ی كه مێژووییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی، كۆمپانیای پاناسۆنیكه، پاناسۆنیك كه پێشووتر له به‌رهه‌مهێنانی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆندا وه‌ك ماركه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌بیندرا، ئێستا مه‌یدانی كاركردنه‌كه‌ی فراوانتر كردووه و كۆمپیوته‌ر و كامێرای دیجیتالیش به‌رهه‌م دێنێ. یه‌كێك له كامێرا دیجیتالییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پاناسۆنیك كامێرایه‌كه به‌ناوی A100، تایبه‌تمه‌ندی كامێراكه له‌وه‌دایه كه ده‌كرێت به قولابێك به‌هه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌تی هه‌ڵواسی، وه‌ك سه‌رشان، سینگ یان له كڵاوهكهتی بده‌ی. كامێراكه به ئاو ته‌ڕ نابێت ده‌كرێت بۆ مه‌له‌وانی و وێنه‌گرتن لهژێردهریاشدا سوودی لێوه‌ربگیرێت. جگه له‌وه سیتسه‌می وای- فایشی له‌گه‌ڵه ده‌كرێت له رێگای ئه‌و سیسته‌مه‌وه راسته‌وخۆ فایله ڤیدیۆییه‌كان بۆ ئه‌نته‌رنێت بگوازییه‌وه. كوالیتی وێنهكێشانهكهی سه‌رووی فۆل ئیچ دییه. شه‌حنه‌كه‌ی هه‌تا كاتژمێر و نیوێك فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه دانابه‌زێت.
