ئامێرێك هزری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه
حه‌ز ده‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ فه‌رمانێك بكه‌ی، یان ئاماژه‌یه‌ك به په‌نجه‌كانت بكه‌ی، ته‌نیا به بیركردنه‌وه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته بێته دی، بۆ نموونه بیر له‌وه‌ی بكه‌یه‌وه كه ده‌نگی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، یان گڵۆپه‌كان هه‌ڵبكرێن، ته‌نیا به‌و بیركردنه‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته بێته دی. له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا هیچ شتێك له به‌ستێنی خه‌یاڵدا نامێنێته‌وه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی دێته دی، بۆ نموونه كۆمپانیای InteraXon ئامێری Muse brain-sensing به‌رهه‌م هێناوه كه شێوه‌ی چاویلكه‌ی هه‌یه و له ناوچاوان داده‌نرێت، بیروهزری به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه، به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت یاری و چه‌ندین كاری پێ ئه‌نجام بده‌ی، 4 سیسنۆر یان هه‌سته‌وه‌ر له پێشه‌وه و 2 سینسۆر له پشت گوێ داده‌نرێن و شه‌پۆله‌كان له مێشكه‌وه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ده‌بێت پرۆگرامێكی تایبه‌ت دابنرێت تا یادگه‌ی ئامێره‌كه راهێنان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله مێشكییانهی به‌كارهێنه‌ر بكات، به‌كارهێنه‌ریش نابێت له‌كاتی به‌كارهێنانیدا هیچ چه‌شنه ترس و دڵه‌خورپه و قه‌له‌قێكی هه‌بێت، ئه‌وكاته به‌بێ هیچ جووڵه‌یه‌ك و ته‌نیا به دانانی ئه‌و چاویلكه ئاسایه یاری و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به ئامێره دیجیتاڵییه‌كان ئه‌نجام بده‌ی.
