كامێرا دیجیتاڵییهكانتان ده‌بنه ئامێری گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی
كۆمپانیای Dell له پێشانگای ساڵانه‌ی CES2013 دا سیسته‌می Extreme Reality نمایش كرد كه به ڕای كۆمپانیای ناوبراو ئه‌و سیسته‌مه كامێرا دیجیتاڵییهكانتان ده‌كاته سیسته‌می كۆنترۆڵ بۆ یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان.
یارییه ئه‌لكترۆنییه هۆشمه‌نده‌كان پێویستیان به ئامێری گرانبه‌هایه و بۆ نموونه ئامێری كینكێتی مایكرۆسۆفت، چونكه له‌و یارییانه‌دا به‌كارهێنه‌ر یان گه‌یمه‌ر رۆڵی ئه‌كته‌ری ناو یارییه‌كه ده‌بینێ و چ جووڵه‌یه‌ك بكات ئه‌كته‌ری ناو یارییه‌كه ئه‌و جووڵه‌یه ده‌كات، ئێستا ده‌كرێت له رێگای پرۆگرامێكه‌وه هه‌ر به‌و كامێرا ئاساییه خۆتان ئه‌و یارییانه ئه‌نجام بده‌ن، جگه له‌وه‌ش ده‌كرێت په‌نجه‌كانتان به شوێنی ماوس دابنێن و چ جووڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن هێمای ماوسی كۆمپیوته‌ر بۆ ئه‌و شوێنه ده‌چێت كه فه‌رمانی پێده‌كه‌ن، ئه‌م سیسته‌مه یان به واتایه‌كی دیكه ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه بڕیار وایه له ته‌له‌ڤزیۆنه هۆشمه‌نده‌كانی داهاتوودا دابندرێت.
