سایتێك بۆ نیشاندانی ته‌مه‌نی پیریت

سایتێك بۆ نیشاندانی ته‌مه‌نی پیریت
سایتێك بۆ نیشاندانی ته‌مه‌نی پیریت
“ئه‌ی ته‌مه‌نی پڕ ئه‌سرینم ئه‌ڕۆی ئاوڕ ناده‌یته‌وه“ شه‌مه‌نده‌فه‌ری ته‌مه‌ن ده‌ڕوات و كه‌متر ئه‌وه‌یه هه‌ست به خێرایی رۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بكه‌ین، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بینین كوێڕا چ زوو وا رۆیشت.. سایتی http://www.in20years.com/ ته‌مه‌نتان 20 ساڵ دواتر نیشان ده‌دات، ئه‌گه‌ر وێنه‌ی خۆت له‌م سایته‌دا دابه‌زێنی وێنه‌یه‌كی دیكه له وێنه‌ی خۆت ده‌داتێ كه هی 20 ساڵ دواتری تۆیه، گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی دوای 20 ساڵی دیكە چ گۆڕانێك به‌سه‌ر روخسارتدا دێت سه‌رێك له‌م سایته بده. جگه له‌م سایته پرۆگرامێكیش هه‌یه هه‌ر ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام پێده‌چێت به‌رهه‌مهێنه‌رانی پرۆگرامه‌كه ویستبیان پرۆگرامه‌كه‌یان بكه‌ن به سایتێك بۆ ئه‌وه‌ی له جیهانی ئۆنلایندا سوودی لێببینرێت.، وێنه‌ی 20 ساڵییه‌كه تا راده‌یه‌ك له شێوه‌ی رووخساری كه‌سه‌كه به پیری ده‌چێت، به‌ڵام سایته‌كه زیاتر بۆ سه‌رگه‌رمییه و مه‌بنای زانستی نییه. چونكه كه خۆم تاقیم كرده‌وه به‌مجۆره ده‌رنه‌چوو، من وێنه‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵیم دانا، كه‌چی ئه‌و وێنه‌ی پیری ئه‌و منداڵه‌ی دامه‌وه، نه‌ك وێنه‌ی 30 ساڵی منداڵه‌كه.. به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین بۆ نیشاندانی وێنه‌ی پیری مرۆڤه‌كانه.
Top