دینگلێك مۆنیتۆر ده‌كاته كۆمپیوته‌ر

دینگلێك  مۆنیتۆر ده‌كاته كۆمپیوته‌ر
دینگلێك مۆنیتۆر ده‌كاته كۆمپیوته‌ر
كۆمپانیای Dell له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی دواییدا یه‌كێك بووه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌مهێنی كۆمپیوته‌ر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو نوێترین ئامێری خۆی له‌م بواره‌دا خسته بازاڕه‌وه كه دینگلێكه ئه‌ندرۆیده به‌هۆی ئه‌و دینگڵهوه هه‌ر شاشه‌یه‌ك كه شوێنی كێبڵی HDMIی هه‌بێت ده‌یكات به كۆمپیوته‌رێكی بچووك.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی كاروباری رۆژانه پێویست ناكات لاپتۆپه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت بگێڕیت، چونكه مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان زۆربه‌ی ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بدرێن، جگه له‌وه‌ش ئامرازی نوێی ته‌كنه‌لۆژی به‌ناوی mini pc واته كۆمپیوته‌ری وردیله به‌رهه‌م هاتوون كه به‌قه‌د فلاش میمۆرییه‌كه و له شوێنی كێبڵی HDMI ته‌له‌ڤزیۆن یان مۆنیتۆر ده‌خرێت و ده‌یكات به سیسته‌می ئه‌ندرۆید. ئامێره‌كه‌ی كۆمپانیای Dellش كه به Project Ophelia ناسراوه، ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام جیاوازی له نێوان ئه‌و و mini pc دا له‌وه‌دایه كه دینگڵه‌كه‌ی dell زانیارییه‌كان له‌سه‌ر هاردی مه‌جازی یان هاردی ئه‌نته‌رنێتی هه‌ڵده‌گرێت، واته به‌كارهێنه‌ر له هه‌ر شوێنێك كه ئینته‌رنێت هه‌بێت ده‌توانێت داتاكانی خۆی كه خه‌زنی كردوون بیان بینێت، پێویست به هه‌ڵگرتنی لاپتۆپێكی قورس ناكات، جگه له‌وه‌ش له‌باری ئه‌منییه‌ته‌وه زۆر باشه، چونكه ئه‌گه‌ر Opheliaش ون بێت، ئیدی هیچ زانیارییه‌ك له ناوه‌وه‌یدا هه‌ڵنه‌گیراوه كه جێگای مه‌ترسی بێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی دینگڵهكه ئه‌وه‌یه كه شاشه‌كه ده‌كاته 3d واته سێ ره‌هه‌ندی، هه‌ربۆیه چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌یركردنی فیلمی سێ ره‌هه‌ندی له‌گه‌ڵ دینگڵهكهدایه.
Top