تا كیلۆمه‌ترێك نه‌ڕۆیت سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ناكه‌یت!

تا كیلۆمه‌ترێك نه‌ڕۆیت سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ناكه‌یت!
تا كیلۆمه‌ترێك نه‌ڕۆیت سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن ناكه‌یت!
به سه‌رنجدان به سیسته‌می ژیانی دیجیتالی ئه‌مڕۆ و هه‌روه‌ها نه‌بوونی میكانیزم و شێوازێكی گونجاو بۆ خواردنی رۆژانه، ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ رۆژ به‌رۆژ قه‌ڵه‌وتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ته‌كنه‌لۆژیاش هه‌وڵیداوه هه‌ندێك كێشه‌ی قه‌ڵه‌و بوونی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات، بۆ نموونه ئه‌م ئامێره‌ی كه به Ibitz ناسراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌كرێت كۆنترۆڵی منداڵ بكات له‌كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن یان گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر.. ئه‌م ئامێره نوێیه چاودێريی چالاكيی رۆژانه‌ی منداڵ ده‌كات، نه ته‌نیا ئاستی چالاكيی رۆژانه‌ی تۆمار ده‌كات، بگره ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌بێ جووڵه سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆنی كرد، ئۆتۆماتیكی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه و ئیزنی پێنادات هه‌تا ماوه‌یه‌ك جووڵه و چالاكی نه‌بێت هه‌ڵنابێته‌وه! له كاتی یاریكردن به كۆمپیوتهریشدا هه‌تا جووڵه‌ی پێویستی نه‌بێت، ئیزنی پێنادات له قۆناغێكی یارییهكهوە بۆ قۆناغێكی دیكه ده‌رباز بێت. ئامێری ibitz له پاژنه‌ی پێڵاو ده‌خرێت و كرداری جوڵه‌ی كه‌سه‌كه نیشان دەدات و تۆماری ده‌كات، پاشان له رێگای بلوتوسه‌وه بۆ ئامێره‌كانی وه‌ك مۆبایل یان ته‌بلێت به‌ڕێ ده‌كات، وه‌ك زۆر ئامێری دیكه زانیاری ورد له‌باره‌ی چالاكيی رۆژانه، ده‌خاته‌ڕوو، بۆ نموونه چه‌ند هه‌نگاو رۆیشتووه و چه‌نده وزه‌ت سووتاندووه. چه‌نده پێویسته خۆت ماندوو بكه‌یت. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه چالاكییه‌كه‌ی به‌پێی پێویست بوو ئه‌وه خه‌ڵاتی پێده‌به‌خشێت و دیارییه‌كی منداڵانه كه بریتییه له یارییه‌كی كۆمپیوته‌ری بۆ ده‌نێرێت.
Top