كامێرای كانون پردێك له نێوان كامێرا و مۆبایلدا

كامێرای كانون پردێك له نێوان كامێرا و مۆبایلدا
كامێرای كانون پردێك له نێوان كامێرا و مۆبایلدا
كانون وه‌ك یه‌كێك له‌و كۆمپانیانه دێت كه مێژووی كۆمپانیاكه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كامێرای فۆتۆگرافیدا زیاتر بۆ له نیو سه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی كه كامێرای فۆتۆگرافی ببێت به دیجیتالی، كانون وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م بواره‌دا ده‌هاته ژمار. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو كامێرایه‌كی به‌ناوی Powershot N به‌رهه‌م هێناوه كه سایز و قه‌واره‌كه‌ی به‌قه‌د مۆبایلێك ده‌بێت و ده‌كرێت له گیرفان بخرێت. به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن شت به گه‌وره و بچووكی نییه، كامێرای ناوبراویش له ریزی كامێرا هۆشمه‌نده پێشكه‌وتووه به‌هێزه‌كان دێت. شاشه‌ی كامێراكه ته‌نیا 2.8 ئینجه و ته‌واو له‌مسییه، ده‌كرێت هه‌تا 90 پله به ده‌وری خۆیدا بسوڕێته‌وه. كامێراكه ده‌كرێت له تۆڕی Wi-Fi په‌یوه‌ند بدرێت و دوگمه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه وه‌ك پردێك له نێوان كامێرا و مۆبایلدا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. كاتێك بته‌وێت له‌نێوان كامێراكه و مۆبایلدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌سه كه پرۆگرامی په‌یوه‌نددار به‌م كاره له مۆبایله‌كه‌ی خۆدا دابه‌زێنیت و پاشان به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له نێوان مۆبایل و كامێرادا دروست ده‌بێت و ده‌كرێت وێنه‌كان به شێوه‌یه‌كی وایه‌رله‌یس دامه‌زرێنیت. كامێراكه توانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی CreativeECo كه ئه‌و كاته‌ی سوود له كامێراكه وه‌رناگیرێت، كامێراكه ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی (سلیپ) و ده‌كوژێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌حنی باترییه‌كه‌ی زوو دانه‌به‌زێت. كامێراكه 12 میگاپیكسله، لینزهكهی 28 ملمه، زومی ئیپتیكالی 8ه.
Top