ده‌سكی گه‌مه بۆ مۆبایلی هۆشمه‌ندی ئه‌ندرۆید
سیسته‌می ئه‌ندرۆید له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، له ریزی سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كان دێت، هه‌ربۆیه هه‌وڵدراوه یاری و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌و سیسته‌مه هۆشمه‌نده به‌رهه‌م بێن، ده‌سكی گه‌مه كه ئه‌و ئامێره‌یه گشت ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی گه‌مه‌كردن ئه‌نجام ده‌دات، ده‌سكی گه‌مه‌ی MOGA به‌م مه‌به‌سته به‌رهه‌م هاتووه كه گه‌یمه‌ره‌كان له كۆڵ كۆنترۆڵی گه‌مه‌ی له‌مسی بكاته‌وه. چونكه یاری كردن به كۆنترۆڵی له‌مسی ئه‌و چێژه‌ی نییه كه به كۆنترۆڵی واقیعی ده‌كرێت. له‌م ده‌سكی گهیمهدا 4 دوگمه له پێشه‌وه، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین دوگمه‌ی تر هه‌ن كه ئه‌ركی ئاسانكاری گه‌مه‌كردن به‌و ده‌سكی گه‌مه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ده‌سكی گه‌مه‌ی ناوبراو به‌هۆی سیسته‌می بلوتوسه‌وه له ئامێره هۆشمه‌نده‌كانی ئه‌ندرۆید په‌یوه‌ند ده‌درێت. له‌م ده‌سكی گه‌مه‌یه‌دا ده‌كرێت ته‌بلێته‌كان یان مۆبایله‌كان له سه‌ر ده‌سكی گه‌مه‌كه دابندرێن.
