ته‌بلێتی كاغه‌زی په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ داهاتووی ته‌كنه‌لۆژی
ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه ده‌بینن یه‌كه‌مین ته‌بلێتی كاغه‌زییه كه له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای پلاستیك لوگیك و ئه‌نته‌ل به‌رهه‌م هاتووه.
ته‌بلێته كاغهزییهكه پرۆسیسه‌ری جۆری Core i5ی ئه‌نته‌لی له‌سه‌ره و هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ته‌بلێتێكی دیكه. ته‌بلێته‌كه له دوو شاشه پێكدێت كه ئه‌گه‌ر له‌لای یه‌كیان دابنێیت وه‌ك یه‌ك شاشه‌یان لێدێت. شێوازی كاركردنی ته‌بلێته‌كه له ته‌بلێته‌كانی دیكه جیایه، بۆ نموونه گه‌ر بته‌وێ فیلمێكی ڤیدیۆیی ببه‌یه پێشه‌وه ده‌بێت گۆشه‌ی ته‌بلێته‌كه هه‌ندێك بۆ پێشه‌وه بنووشتێنیه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه زیاتر ئه‌زموونییه، به‌ڵام پێده‌چێت ساڵانی داهاتوو چاوه‌ڕێی ته‌كنه‌لۆژیای له‌م جۆره بین.
