دی لینك مۆدێمی تایبه‌ت به گه‌یمی خسته بازاڕه‌وه
كۆمپانیای D-Link كه ئه‌ركی كۆمپانیاكه له به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی تایبه‌ت به تۆڕدا چڕ كراوه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا مۆدێمی تایبه‌تی خۆی كه له ستانده‌ری تۆڕی IEEE 802.11ac سوود وه‌رده‌گرێت خسته بازاڕه‌وه. ئه‌م مۆدێمه كه به جۆری DGL-5500 ناسراوه یه‌كه‌م مۆدێمه كه له ته‌كنه‌لۆژیای نوێی streamBoost سوود وه‌رده‌گرێت. مۆدێمی ناوبراو دوو شوێنی هه‌یه بۆ راگواستنی داتاكان و هه‌تا 1300 میگابایت داتا له چركه‌یه‌كدا راده‌گوێزێت. هه‌روه‌ها له یه‌ك كاتدا بۆ به‌كارهێنه‌رانی wi-fi به خێرایی 450 میگابایت داتا له چركه‌یه‌كدا راده‌گوێزێت.
بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه له وایه‌ر بۆ راگواستنی داتاكان سوود وه‌رده‌گرن چوار شوێنی كێبڵی LANی یه‌ك گیگابایتی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش كه‌لێنێكی WANی یه‌ك گیگابایتی.
