هارددیسكێكی پورتێبڵ راسته‌وخۆ داتاكان له ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێت

هارددیسكێكی پورتێبڵ راسته‌وخۆ داتاكان له ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێت
هارددیسكێكی پورتێبڵ راسته‌وخۆ داتاكان له ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرێت
هارددیسك ئێستاكه له جیهانی دیجیتالی سه‌رده‌مدا بۆ گواستنه‌وه و ئه‌رشیف كردنی داتاكان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت، چونكه به‌پێی قه‌باره و سایزیان داتایه‌كی زۆر له‌خۆیاندا راده‌گرن، به‌ڵام هارددیسكی پورتێبڵی Pocket Playlist هاردێكه له‌سه‌رووی هارده پورتێبڵهكانی دیكه. ئه‌م هارده توانایه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه، چونكه له رێگای وایه‌رله‌یسه‌وه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی دیكه په‌یوه‌ند ده‌درێت و راسته‌وخۆ له سایته‌كانی Netflix, Hulu فیلمی ڤیدیۆیی وه‌رده‌گرێت. پاش وه‌رگرتنی فایله ڤیدیۆییه‌كان له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت بیده‌ی به 5 ئامێری تایبه‌ت وه‌ك لاپ‌تۆپ و مۆبایل و ته‌بلێت و...تاد. به‌ڵام بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه ده‌بێت پێشتر هاوبه‌شی ساڵانه‌ت كردبێت له خزمه‌تگوزاری Playlater كه بۆ ئه‌م به‌شدارییه ده‌بێت ساڵانه 20 دۆلار بده‌ی. به‌هۆی ئه‌م هارده پورتێبڵهوه له یه‌ك كاتدا ده‌توانن سه‌دان فیلم و هه‌زاران گۆرانی له نێوان ئه‌و ئامێرانه‌ی كه له خزمه‌تگوزاری وایه‌رله‌یس سوود وه‌رده‌گرن بكه‌ی به هاوبه‌ش..
Top