پرۆگرامێك بۆ فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه

پرۆگرامێك بۆ فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه
پرۆگرامێك بۆ فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه
فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له شاشه و ئه‌و كردارانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر شاشه ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌مڕۆكه گرنگییه‌كی زۆری پێده‌درێت، به‌تایبه‌تی له بواری ئاماده‌كردنی فیلمی فێركاریدا. كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فێركاری هه‌میشه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلم له شاشه له پرۆگرامگه‌لێكی زۆر سوود وه‌رده‌گرن. یه‌كێك له ساده‌ترین ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رهه‌م هاتوون، پرۆگرامی Gilisoft Video Recorderه، به‌هۆی ئه‌م پرۆگرامه‌وه ته‌نیا به چه‌ند كلیكێك ده‌توانێت باشترین فیلمی فێركاری ئاماده بكات. یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌تونێت له‌كاتی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه ده‌نگی خۆیشی به‌مه‌به‌ستی شرۆڤه‌كردنی پرۆگرامه‌كه بخاته‌سه‌ر فیلمه فێركارییه‌كه. تۆماركردنی یارییه‌كان و رێكخستنی گشت فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌كوالیتی، وه‌ك ده‌نگ و ره‌نگ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پرۆگرامهكهن. تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه به شێوه‌ی Full screen
- ئاماده‌كردنی فیلم له‌و پرۆگرامه‌ی كه كراوه‌ته‌وه.
- خێرایی زۆر و بێ وه‌ستان.
- توانای نیشاندانی هێمای ماوس یان نیشان نه‌دانی.
- توانای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وێنه له‌شاشه.
- به‌ش به‌شكردنی فیلمه‌كه به پێی پێویست.
Top