ناساندنی جۆرهكــــــــــــــــــــــــــــــــــانی كیبۆرد
جۆره‌كانی كیبۆرد گه‌لێكن، هه‌ر كام له كیبۆردهكان له‌بواری دیزاین و كاروكرده‌وه جیاوازن، هه‌ندێك كیبۆرد جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌نديی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له بواری ستایل و دیزاینیشه‌وه جیاوازه، له‌مه‌ولا هه‌ر جاره و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره كیبۆردێكدا ئاشناتان ده‌كه‌ین.
كیبۆردی جۆری Microsoft natural Ergonomic
كیبۆردی natural Ergonomic له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه به‌رهه‌م هاتووه، دیزاینی كیبۆرده‌كه به جۆرێكه كه زۆر به ئاسانی ئه‌ركی تایبكردنی پێ ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌سته‌واژه‌ی ئۆرگۆنۆمیك (واته گونجان و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌سته- لێره‌دا مه‌به‌ست په‌نجه‌كانه) كه مه‌چه‌كی ده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و تووشی ئازار نابێت. هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ندی كیبۆرده‌كه‌دا به‌شێك هه‌یه كه توانای گهورهكردنهوەی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شته‌كان به گه‌وره‌تر ببینیت.
كیبۆردی جۆری Razer TORN
كیبۆردی Razer TORN بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی له فیلمی TRON وه‌رگیراوه، ئه‌م ستایله بریقه‌داره‌ی كه كیبۆرده‌كه هه‌یه‌تی جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی به كیبۆرده‌كه به‌خشییوه. تیشكه رووناكهكه به ره‌نگی شینه كه وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك به ده‌وری دوگمه‌كاندا هاتوون و له شوێنه تاریكه‌كاندا جوانییه‌كه‌ی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
كیبۆردی جۆری Optimus Maximus
ئه‌م كیبۆرده یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مە دیجیتالییه نایابانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپتیمۆسهوه به‌رهه‌م هاتووه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كیبۆرده به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای ناوبراو ئاسانكاری و هه‌ست به ماندوويه‌تی نه‌كردنه له‌كاتی كاركردن به كیبۆرده‌كه، چونكه ده‌كرێت گۆڕانكاری له دوگمه‌كانی لای چه‌پی كیبۆرده‌كه‌دا بكرێت و به‌پێی ویستی بهكارهێنهرەكهی بگۆڕدرێن. له‌م كیبۆرده‌دا شاشه‌ی زۆر بچووك كه OLEDن داندراوه و ئایكۆنی تایبه‌ت به‌و پرۆگرامانه‌ی كه به كیبۆرده‌كه‌ی ده‌ناسێنی له‌ودا نیشان ده‌درێن. دوگمه‌كان هه‌ر له وێنه‌كه‌دا ده‌بینن له خوار دوگمه‌ی ESCدا هه‌ڵكه‌وتوون. ئه‌م كیبۆرده یه‌كێك له باشترین كیبۆرده‌كانی كۆمپیوته‌ر دێته ژمار، چونكه توانای تایبه‌تمه‌ندكردنی دوگمه‌كانی بۆ هه‌ر كه‌سێك و بۆ هه‌ر زمانێكی تێدایه.
كیبۆردی تایبــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهت به مۆبایل
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت جگه له كیبۆردی ئۆرگۆنۆمیك، كیبۆردێكی تایبه‌ت به مۆبایلی هێناوه‌ته به‌رهه‌م كه به جۆری Microsoft Bluetooth mobile keyboard 6000 ناسراوه، به‌كارهێنه‌ری كیبۆرده‌كه له بری ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌كانی بنووشتێتهوهو ئازار ببینێ، كیبۆرده‌كه خۆی نووشتاوه‌ته‌وه، له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كیبۆرده‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت بكرێته دوو به‌ش، ئه‌و به‌شه‌ی كه ژماره‌كانی تێدایه ده‌كرێت له‌و به‌شه‌ی كه پیته‌كانی له‌سه‌ره جیا بكرێته‌وه. كیبۆرده‌كه به‌هۆی سیسته‌می وایه‌رله‌یسی بلوتوسه‌وه به كۆمپیوته‌ر و ته‌نانه‌ت به‌مۆبایلیش په‌یوه‌ند ده‌درێت.
كیبۆردی جۆری ProMiniPromini
له راستیدا كیبۆردێكه سایزه‌كه‌ی له كیبۆرده‌كانی دیكە جیاوازه، بچووكه و بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنەوە گونجاوه به‌تایبه‌تی بۆ گه‌شت كردن كه شوێنێكی ئه‌وتۆ له جانتادا ناگرێت، گه‌رچی بچووكه به‌ڵام هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كیبۆردێكی ئاسایی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش كیبۆرده‌كه خاوه‌نی سیسته‌می له‌یزه‌رییه كه ده‌كرێت سه‌دمه‌تر دوور له كۆمپیوته‌ر بێت و نووسینی پێ ئه‌نجام بده‌یت، خاوه‌نی 26 گلۆپی LEDیه كه بۆ رووناكی به‌ده‌وری دوگمه‌كاندا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت. له گۆشه‌یه‌كی لای راستی كیبۆرده‌كه به‌شێكی له‌مسی هه‌یه كه ده‌كرێت وه‌ك ماوس یان وه‌ك تاچ په‌دی لاپ‌تۆپ ئه‌ركه‌كانی پێ ئه‌نجام بدرێت.
