رێكخستنێكی نوێ له پرۆفایلی فه‌یسبووكدا
له كۆتایی ساڵی 2012دا فه‌یسبووك كه گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه، رێككردنێكی نوێ بۆ پاراستنی پرۆفایلی به‌كارهێنه‌ره‌كانی داناوه، له‌راستیدا هه‌رچه‌نده پێشووتریش به‌شێك له‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه له فه‌یسبووكدا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا فه‌یسبووك ئاسانكاری زیاتری تێدا كردووه، ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه به‌هێمای ئهیكۆنێكی «قفڵ» له شریتی فهیسبووكدایه. له تایم لاین (timeline) فه‌یسبووكدا شوێنێك هه‌یه بۆ tag كردنی وێنه‌یه‌ك له راستیدا تاگ كردن له‌گه‌ڵ شاردنه‌وه جیاوازه. تاگ كردن به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وێنه‌یه له به‌رچاو لاده‌بات، ئه‌وه به‌و مانایه نایه كه كه‌سی دیكه ناتوانێت ئه‌م وێنه‌یه ببینێت. به‌ڵام له خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كه‌دا له به‌شی activity feed ده‌توانیت فیلته‌ری نوێ بۆ نیشاندانی وێنه شارددراوهكان دابنێیت. له‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌دا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا له فه‌یسبووكدا نه‌ماوه، ده‌توانیت هه‌موو شته‌كانی تایبه‌ت به‌و كه‌سه بسڕیه‌وه، له‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌دا ده‌توانیت ته‌نیا وێنه باشه‌كانت، گه‌شته خۆشه‌كانت و هه‌ر شتێك كه به باشی ده‌زانی بیهێڵیه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌م خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌دا ده‌زانیت چ كه‌سێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی پرۆفایله‌كه‌ت به‌ناوی تۆوه ئه‌كاونتیان كردۆته‌وه.
