نۆتی بوك و هاردی 2 ترابایت
هارددیسك له كۆمپیوته‌ردا بۆ داكردن و خه‌زنكردنی داتاكان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، هه‌تا هارده‌كه له بواری هه‌ڵگرتنی داتاوه گه‌وره‌تر بێت، ده‌كرێت پرۆگرام و داتایه‌كی زۆرتری تێدا خه‌زن بكرێت، بۆ كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز هارددیسكی گه‌وره شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه، به‌ڵام بۆ نوت بوكێك بوونی هارددیسكی گه‌وره به‌مانای گۆڕانكاری له جیهانی نوتیبووك دادێت. له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای گیگابایت نوت بوكێكی تایبه‌تی به‌رهه‌م هێناوه كه هاردیسكه‌كه‌ی 2 ترابایته. نوتی بوكی Gigabyte p2742G خاوه‌نی پرۆسیسه‌ری جۆری corei7ه، رامه‌كه‌ی 4 هه‌تا 8 گیگابایته.
نوتی بوكه‌كه بۆ گهيمهرهكانه، واته ئه‌وانه‌ی كه یاری ئه‌لكترۆنی ده‌كه‌ن. چونكه پرۆسیسه‌رێكی وابه‌هێز له‌گه‌ڵ كارتی شاشه‌ی جۆری GTX660M كه دوو گیگابایته ده‌كرێت بۆ گه‌یمه‌ره‌كان زۆر گونجاو بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هارددیسكه‌كه‌ی 2 ترابایته، به‌ڵام هێشتاش چه‌ندین رێگای دیكه بۆ خه‌زنكردنی زیاتر له‌م نوتی بوكهدا به‌رچاو گیراون، وه‌ك شوێنی SSD كه توانای خه‌زنكردنی 127 هه‌تا 256 گیگابایتی هه‌یه. هه‌روه‌ها شوێنی دانانی هارددیسكی 720 گیگابایت و 1 ترابایتی. شاشه‌ی نوتی بوكه‌كه 17 ئینجه و كوالیتی نیشاندانی فول ئێچ دییه. نوتی بوكه‌كه خۆی دوو سیسته‌می ویندۆزی له‌سه‌ره كه یه‌كێكیكان ویندۆز8ه.
