پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فیلمی DVD
بۆ دروستكردنی فیلمی DVD واته دانانی چه‌ندین فیلم له‌سه‌ر یه‌ك DVD پێویستی به پرۆگرامێكی تایبه‌ته كه ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بدات و بتوانرێت به ئاسانی شریته‌كانی تایبه‌ت به DVD به ویستی خۆت چێ بكه‌یت. هه‌ر كاتێك بتانه‌وێت فیلمه‌كانی خۆتان به فۆرماته جۆراوجۆره‌كان بۆ دانان له‌سه‌ر DVD ئاماده بكه‌ن كه بكرێت له‌سه‌ر DVD ماڵه‌وه سوودی لێوه‌ربگیرێت، پێویسته سوود له بگۆڕێك، كه فۆرماته‌كه بگۆڕێت، وه‌ربگرین. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه چه‌ندین پرۆگرام هه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه فۆرماتی فیلمه‌كه ده‌گۆڕن ده‌توانێت ستایلی جوان بۆ نیشاندانی فیلمه‌كه بۆ سه‌ر DVD دروست بكات. پرۆگرامی Im Too DVD crater یه‌كێكه له پرۆگرامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و بواره. پرۆگرامێك كه ده‌توانێت گشت فۆرماته ڤیدیۆیه‌كان بگۆڕێت، ئه‌وپه‌ڕی كوالیتی به‌رز به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ئاماده كراوه، به جۆرێك كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به كوالیتی HD كه ئه‌مڕۆكه سوودی زۆری لێوه‌رده‌گیرێت DVDیه‌كانی دروست بكات، دانانی ستایلی سه‌رنجڕاكێش كه له‌و پرۆگرامه‌دا هه‌یه هه‌روه‌ها زیادكردنی ژێرنووس بۆ فیلمه‌كه و جگه له‌وه پارچه‌پارچه‌كردنی فیلمه و زۆر تایبه‌تمه‌ندی دیكه له تواناكانی ئه‌و پرۆگرامه‌ن.
