پرۆگرامێكی زۆر به سوود بۆ جوانكردنی وێنه
به‌بێ ریكلام كردن، پرۆگرامێك كه لێره‌دا ده‌یناسێنین، له ریزی باشترین ئه‌و پرۆگرامانه دێت كه بۆ “رتوش” واته لابردنی په‌ڵه‌ی ده‌موچاو، جوانكردنی وێنه‌ی تاكه‌كه‌سی به ویستی خۆت، سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌وانه‌ی كه كاری وێنه‌گری پیشه‌یی ده‌كه‌ن، بۆ جوانكردنی وێنه و “رتوش” كردنیان په‌نا بۆ پرۆگرامی فۆتۆشۆپ ده‌به‌ن و له‌ویشدا له فیلتهرهكانی “كۆداك” سوود وه‌رده‌گرن، به‌ڵام فۆتۆشۆپ به‌كارهێنان و سوود لێوه‌رگرتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه كه هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كۆمپیوته‌ر بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت.
پرۆگرامی Portrait+ راست به‌مه‌به‌ستی جوانكردنی وێنه شه‌خسییه‌كان به‌رهه‌مهاتووه، له‌م پرۆگرامه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی ده‌موچاو به جیا رتوش ده‌كات تاكو زۆر سروشتی بێته به‌رچاو. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه خێراییهكهیهتی، كه‌سێكی شاره‌زاش له فۆتۆشۆپ به چه‌ند خوله‌كێك وێنه‌یه‌ك جوان ده‌كات، به‌ڵام پرۆگرامی ناوبراو له یه‌ك خوله‌كدا سه‌د وێنه “رتوش” ده‌كات و گشت فۆرماتێكیش ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی زۆر شاره‌زای كاری “رتوش” نییه وابیرده‌كاته‌وه، رتوش واته لابردنی په‌ڵه‌كانی سه‌ر ده‌موچاو، به‌ڵام وێنه‌گری پیشه‌یی ده‌زانێت، جوانكردنی وێنه‌ی تاكه‌كه‌سی هه‌موو شوێنێكی لووت، لێو، گوێ، چاو و پێست و موو ده‌گرێته‌وه. به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه هۆشمه‌ندانه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌موچاو به جیا “رتوش” ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ هه‌بێت، واته چه‌ند كه‌سێك له وێنه‌یه‌كدا بن، پرۆگرامه‌كه بۆ هه‌ر كامیان به‌پێی پێویست كاری جوانكردنی رووخساره‌كانی ناو وێنه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
