پانۆرامای جیهانی IT له ساڵی 2012دا
ساڵی 2012 جیهان وه‌ك هه‌میشه له زۆر بواردا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێك له پێشكه‌وتن و بهرهوپێشچووونی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له بواری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا، به‌تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی... جیهانی IT واته (ئینفۆرمه‌یشن ته‌كنه‌لۆژیا) گه‌لێك به‌رفره‌یه و به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمەیە و هه‌تا ئێستا لاپه‌ڕه‌كانمان بۆ ته‌رخانكردووه، ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی تاكه‌كه‌سی سه‌رده‌م بووه، وه‌ك مۆبایل، كامێرا، لاپ‌تۆپ، زانیاری سه‌باره‌ت به جیهانی ئه‌نته‌رنێت، ناساندنی پرۆگرامگه‌لی جۆراوجۆر، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاراسته‌مان ده‌كرێن...تاد. لێره‌شدا ته‌نیا چاوێك به پانۆرامای ئه‌و بابه‌تانه‌دا ده‌خشێنین كه ئاماژه‌مان پێدان..
ساڵی 2012 له راستیدا ساڵی ته‌بلێت بوو، (tablet) به‌و ئامێره دیجیتالییه ده‌گوترێت، كه وه‌ك كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ ده‌چێت، به‌ڵام به‌بێ بوونی كیبۆرد، ته‌نیا شاشه‌یه‌ك و هیچی دی... له ساڵی رابردوودا ته‌بلێت پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا و تا راده‌یه‌ك شوێنی لاپتۆپی گرته‌وه، چونكه هه‌م كێشی كه‌متره و هه‌م قه‌واره‌كه‌ی بچووكتره، ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه ئاسان بێت.. كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌بلێتی ئایپادی2ی به‌رهه‌م هێنا و كۆمپانیاكانی دیكەیش له‌م بواره‌دا جێ په‌نجه‌یان دیاره.. به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین ساڵی 2012 مه‌رگی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز واته دیسكتۆپ بوو، كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز ته‌نیا له ئیداره و فه‌رمانگه و نووسینگه و...تاد سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، تاك كه‌متره هه‌یه به‌كاری بێنێت.. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ به‌یه‌كجاری نه‌بێته مێژوو، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی كۆمپیوته‌ر، هه‌وڵیاندا قه‌واره‌ی كه‌یسه‌كان بچووك بكه‌نه‌وه، یان كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه به‌رهه‌م بێنن، واته ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه كه‌یس و مۆنیتۆریان پێكه‌وه‌یه.
ساڵی 2012 ساڵی به‌رهه‌مهاتنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن 4sی به‌رهه‌مهێنا و كه له‌ودا فه‌رمانی ده‌نگی بۆ سه‌ر مۆبایله‌كه زیاد كرد، ئه‌وه‌ی له ساڵی 2012دا تێبینی ده‌كرا، كۆمپانیای سامسۆنگ بوو، چونكه به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره مۆبایله‌كانی گالاكسی بوو به ركابه‌رێكی جددی بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ، كۆمپانیای نۆكیا كه ساڵانێك بوو وه‌ك كۆمپانیایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواری به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا سه‌یری ده‌كرا، تووشی شكستێكی گه‌وره بوو.
له ساڵی 2012 سه‌دان سایتی گرنگ له ئینته‌رنێتدا زیاد بوون، به‌ڵام هێشتاش گوگڵ وه‌ك پڕبینه‌رترین سایت سه‌یر ده‌كرێت، پله‌ی یه‌كه‌می بۆ خۆی به‌ده‌ستهێناوه، جگه‌له‌وه‌ی له ساڵی رابردوودا چه‌ندین خزمه‌تگوزاری گرنگی له جیهانی ئه‌نته‌رنێتدا زیاد كرد، له سایته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ر له ریزی یه‌كه‌م دێت، هه‌رچه‌نده گوگڵ پڵاسی كۆمپانیای گوگڵ ویستی وه‌ك ركابه‌رێكی جددی له‌گه‌ڵ فه‌یسبووك بێته مه‌یدان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. چه‌ندین سایتی خزمه‌تگوزاری به‌خشینی شوێنی راگرتنی داتاكان واته هاردی مه‌جازی له ئینته‌رنێتدا زیاد بوون، گوگڵ درایڤ و سكای درایڤ و دروپ بۆكس له ریزی ئه‌و سایتانه دێن كه هاردی مه‌جازیان هه‌یه.
له بواری سیسته‌می كۆمپیوته‌ردا، مایكرۆسۆفت له ساڵی 2012دا دوا ڤێرژنی سیسته‌می خۆی واته ویندۆز8ی خسته بازاڕه‌وه، ویندۆز8 به به‌راورد به ویندۆز7 خێراتره و تواناكانی زیاترن، ویندۆز8 زیاتر له‌گه‌ڵ شاشه‌ی له‌مسی ده‌گونجێت، چونكه ساڵی رابردوو شاشه له‌مسییه‌كان زۆر به‌رفره‌تر بوون، له بواری مۆنیتۆر واته شاشه‌دا ده‌كرێت ساڵی 2012 به ساڵی شاشه‌ی 3D سه‌یر بكه‌ین، سێ ره‌هه‌ندی بوونی ته‌له‌ڤزیۆن و كامێرا و مۆبایل كه پێشووتر وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرا، ئه‌مجاره‌یان به كرده‌وه ده‌ركه‌وتن. له ساڵی رابردوودا شاشه‌ی OLED وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرا و هه‌تا بۆ تاقیكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌وڵی خۆیان له‌مبواره‌دا دا، به‌ڵام شاشه‌ی OLED به كرده‌وه نه‌كه‌وته بازاڕه‌وه، شاشه‌ی OLED به‌م شاشه‌یه ده‌گوترێت كه لە شووشه‌یه‌كی روون ده‌چێت و له هه‌ردوو دیوه‌وه ده‌بیندرێت. ئه‌مانه چاوخشاندنێكی خێرابوون به ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م له ساڵی 2012دا، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆرتر ئه‌و لایه‌نانه‌ی تهكنهلۆژیمان باس كردووه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ئایتییه‌وه.. ئه‌گینا له بواره‌كانی دیكه‌دا جیهان زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، پرسیارێكی بێ وه‌ڵام لێره‌دا دێته گۆڕێ، هه‌تا ئێستا ئێمه به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م بووینه و هیچ جێ په‌نجه‌یه‌كی ئێمه له سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا نابیندرێت، تۆ بڵێی هه‌تا كه‌ی ئێمه هه‌ر به‌كارهێنه‌ر بین و به‌رهه‌مهێنه‌ر نه‌بین؟!
