پرۆگرامێك بۆ جوانتركردنی وێنه و چوارچێوهدانانوێنهی دیجیتالی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به ویستی خۆت ده‌ستكاری بكه‌یت، گۆڕانكاری له گشت وێنه‌كه‌دا پێكبێنیت، جوانكاری تێدا بكه‌یت...تاد. زۆر پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌ركیان ده‌ستكاری و جوانكاری كردنی وێنه‌یه وه‌ك فۆتۆشۆپ و پرۆگرامه هاوشێوه‌كانی ئه‌و.. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه زۆر له كاروباری كۆمپیوته‌ر شاره‌زانین و به پرۆگرامی فۆتۆشۆپ ئاشنا نین، ده‌زانن ئه‌و پرۆگرامه به‌كارهێنانه‌كه‌ی بۆ كه‌سانی ناشاره‌زا دژواره. هه‌ر له‌وكاته‌دا پرۆگرامگهلێكیش هه‌ن كه چۆنییه‌تی به‌كارهێنانیان زۆر ئاسانه، وه‌ك پرۆگرامی PhotoShine. پرۆگرامه‌كه زۆر به‌هێزه بۆ دانانی وێنه‌كان له چوارچێوه‌ی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش، له‌راستیدا پرۆگرامی ناوبراو زیاتر ئه‌ركی كولاژ ئه‌نجام ده‌دات، پرۆگرامه‌كه ستایلی زۆر تایبه‌تی تێدایه وه‌ك: كچانه، منداڵانه، تایبه‌ت به گۆڤار، سروشت، ئه‌ویندارانه و رۆژمێر و...تاد. به‌گشتی 700 چوارچێوه‌ی تێدایه. به كورتی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌ن:
- پشتیوانيی كردن له هه‌موو فۆرماتێكی وێنه.
- چوارچێوه‌ی گرافیكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش.
- خاوه‌نی 9 بابه‌تی له چوارچێوه‌ی كچانه، ئه‌ویندارانه، منداڵانه، كارتۆن، سروشت، رۆژمێر.تاد.
