ئاسانتر سوود له ئینته‌رنێت وه‌ربگرن

ئاسانتر سوود له ئینته‌رنێت وه‌ربگرن
ئاسانتر سوود له ئینته‌رنێت وه‌ربگرن
جیهانی ئینته‌رنێت جیهانێكی سهرنجراكێشه و هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات زۆر كات خۆمان له‌بیر بكه‌ین و چه‌ندین كاتژمێر له‌و جیهانه نهیهينه ده‌ره‌وه. ئه‌م جیهانه سهرنجراكێشه و ئه‌فسووناوییه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گۆڕانكارییه‌كی زۆری به‌خۆوه‌و دیوه، له پرۆگرامی ئیكسپلۆرێر كه پرۆگرامێكی مایكرۆسۆفت بوو بۆ كردنه‌وه‌ی سایته‌كان هه‌تا پرۆگرامه‌كانی وه‌ك گوگل كرۆم و فایرفۆكس و ته‌نانه‌ت خودی ئیكسپلۆرێریش به‌رگێكی نوێی له‌به‌ر كرد و به جۆرێكی دیكه و توانایه‌كی دیكه‌وه خۆی ده‌رخسته‌وه، پرۆگرامه‌كانی كردنه‌وه‌ی سایته‌كان وه‌ك گوگل كرۆم و فایرفۆكس پرۆگرامی لاوه‌كی زۆریان هه‌یه كه توانا و كاراییه‌كی دیكه به‌وان ده‌به‌خشن كه هه‌ركام له‌وانه ئه‌ركێكی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ نموونه پرۆگرامی لاوه‌كی Readability.
زۆر جار هه‌یه كه ده‌قێكی ئێنته‌رنێت ده‌خوێنینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دیزاینی سایته‌كه سه‌رنج راكێش نییه، زۆر تووشی كێشه ده‌بین، به‌ڵام به‌هۆی پرۆگرامی ناوبراو كه ده‌چێته سه‌ر پرۆگرامی گوگڵ كرۆم و فایرفۆكس، دیزاینی سایته‌كه ده‌گۆڕدرێت و به ویستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت، بۆ نموونه ده‌كرێت ره‌نگی باكگراوهندهكه بگۆڕدرێت، سایزی فۆنته‌كان بگۆڕیت، ده‌كرێت لاپهڕهكانیش بۆ به‌شداربووانی دیكه به‌ڕێ بكه‌یت.
Top