نۆكیا و دوو مۆبایلی هه‌رزانبایی

نۆكیا و دوو مۆبایلی هه‌رزانبایی
نۆكیا و دوو مۆبایلی هه‌رزانبایی
له جیهانی په‌ره‌سه‌ندنی مۆبایله هۆشمه‌نده پێشكه‌وتووه‌كان، كه‌متر هه‌یه ئاوڕ به مۆبایله ههرزانباییهكان بدرێته‌وه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌ڕان به دوای تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتوو و هۆشمه‌ند گرنگتره له‌وه‌ی مۆبایلێك بێت ته‌نیا ئه‌ركی په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای نۆكیا دوو مۆدێلی مۆبایلی هه‌رزان بایی به‌ناوه‌كانی asha 205, 206 به‌رهه‌مهێنا، كه هه‌ردوو مۆدێله‌كه دوو سیم‌كارت ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام مۆبایله ههرزانباییهكانی ئێستا وه‌ك هی پێشوو نین، به‌ڵكو زۆر تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله پێشكهوتووهوكانیان تێدایه، بۆ نموونه مۆدێلی 205 ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێدایه، كردنه‌وه‌ی سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت و بوونی كیبۆردی جۆری Qwerty و شاشه‌ی 2.4 ئینجی كه دوگمه‌یه‌كی تایبه‌تی به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی تێدایه. جگه له‌وه‌ش سیسته‌می په‌یوه‌ندی G2 و بلوتوس و كامێرای جۆری VGA هه‌یه، گرنگترین تایبه‌تمه‌نديی مۆبایله‌كه خۆراگری باترییه‌كه‌یه‌تی كه له كاتی ئاسایی‌دا هه‌تا 10 رۆژ پێویستی به شه‌حنكردنه‌وه نابێت، پرۆگرامی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی ئیمێلی گوگل واته Gmail هه‌یه و 40 یاریشی تێدایه.
نۆكیای جۆری 206 یش مۆبایلێكی بچووكه و ئاساییه شاشه‌كه‌ی 2.4 ئینجه. كامێراكه‌ی 1.3 میگاپیكسله و دوو سیم‌كارت ده‌خوێنێته‌وه. هه‌ردوو جۆری مۆبایله‌كه له سیسته‌می ئاشا سوود وه‌رده‌گرن و شایانی باسه نرخی هه‌ركامیان ناگاته سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
Top