بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز

بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز
بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز
كۆتایی ساڵی رابردوو بوو كه كۆمپانیای lenovo به به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری جۆری ledeacentre Q180 وه‌ك بچووكترین كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز له جیهاندا ناوی خۆی تۆمار كرد، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو ئه‌مساڵ له به‌رهه‌مێكی تردا هه‌وڵیداوه له‌و كۆمپیوتهرهش بچووكتر به‌رهه‌م بێنێت. كۆمپیوته‌ری جۆری ldeacentre Q190 كه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی 80% خێراتره له‌وه‌ی پێشوو رامه‌كه‌شی دوو هێنده‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشوویه‌تی و هارده‌كه‌ی یه‌ك ترابایته له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو كه‌وته بازاڕه‌وه.
Q190 قه‌واره‌كه‌ی 155 له 192 له 22 میلمدایه. دیزاینێكی جوان و سه‌رنج راكێشی هه‌یه و توانایهكهشی به‌رچاوه. كارتی گرافیكی له جۆری HDیه. سیسته‌می ویندۆز8ی له‌سه‌ره و شوێنی گشت كێبڵێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه. سیسته‌می په‌یوه‌ندی وایه‌رله‌یسی وای فای و بلوتوسی هه‌یه، به‌ڵام له‌و كۆمپیوته‌ره‌دا شوێنی CD به‌ته‌واوی لادراوه، جگه‌له‌وه‌ش ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبه‌ت به خۆی له‌گه‌ڵدایه.
Top