ته‌بلێتێك به سێ شاشه‌وه

ته‌بلێتێك به سێ شاشه‌وه
ته‌بلێتێك به سێ شاشه‌وه
ته‌بلێته‌كان هه‌رچه‌نده مێژووییه‌كی زۆریان له جیهانی دیجیتالیدا نییه، به‌ڵام به خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چن، به‌رده‌وام ته‌بلێتی نوێتر و كاراتر ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه. هه‌ر به‌م دواییه دیزاینه‌رێكی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی، ته‌بلێتێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه كه زۆر تایبه‌ته و تواناكانیشی گه‌لێكن، ته‌بلێته‌كه له راستیدا مۆبایلێك و كامێرا و ته‌بلێته، كه هه‌ركام شاشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ته‌بلێته‌كه ده‌كرێت بنوشتێندرێته‌وه و وه‌ك جزدانی پاره‌ی لێبێت.
به‌هۆی ته‌بلێته‌كه‌وه ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا سێ ئه‌رك ئه‌نجام بده‌یت و هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و ئه‌ركانه پێكه‌وه په‌یوه‌ند بده‌یت. كامێرای ته‌بلێته‌كه 12 میگاپیكسله و توانای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به شێوه‌ی ئێچ دی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌بلێته‌كه كێشی كه‌مه و به ئاسانی له گیرفاندا جێگای ده‌بێته‌وه.
Top