سایتێك بۆ گوێدان به ده‌ڕبڕینی دروستی هه‌موو زمانێك
ده‌ربڕین و گۆكردنی زمانه‌كان وه‌ك خۆی بۆ ئه‌وانه‌ی كه فێری زمانێك ده‌بن زۆر پێویسته، واته فۆنه‌تیكی دروستی ئه‌و زمانه‌ی كه نیازتان هه‌یه فێری ببن، زۆر كه‌س هه‌یه زمانێك به‌ته‌واوی ده‌زانێت، به‌ڵام كاتێك كه قسه ده‌كات باش هه‌ست پێده‌كرێت كه فۆنه‌تیكی جیاوازه له‌و زمانه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه فێری كوردی ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا ده‌زانن به باشی قسه بكه‌ن، به‌ڵام به ده‌ربڕینی زمانی خۆیان كوردی ده‌ڵێن..
سایتی Forvo سایتێكە به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هه‌ر زمانێك به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه، له‌و سایته‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زمانه‌كانی جیهانی تێدایه، بۆ نموونه زمانی كوردی به هه‌ردو شێوه‌ی كرمانجی خوارو و سه‌روو، (سۆرانی). ئێوه كاتێك سه‌ر له سایته‌كه ده‌ده‌ن، له به‌شی به‌دواداگه‌ڕاندا ئه‌و وشه‌ی مه‌به‌ستتانه بنووسن و دوایی خودی وشه‌كه ده‌كرێته‌وه و ده‌توانیت به ده‌نگ گوێی لێبگریت، ده‌ربڕینی وشه‌كان هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی سه‌ردانی سایته‌كه ده‌كه‌ن ئه‌نجام ده‌درێن، ئێوه‌ش ده‌توانن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سایته‌كه‌دا هاوكار بن و سه‌ردانی سایته‌كه بكه‌ن و سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن.
