ته‌بلێتێك بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان

ته‌بلێتێك بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان
ته‌بلێتێك
بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان
كۆمپانیای Archos به‌م دواییه ته‌بلێتێكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به ته‌بلێت ناوی به‌رین، چونكه سایزی گه‌ورەی ئامێره‌كه تا راده‌یه‌ك جیای ده‌كاته‌وه له ته‌بلێتێكی ئاسایی. ئامێری FamilyPad واته ته‌بلێتی خێزان، شاشه‌كه‌ی 13.3 ئینجه و سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدی ڤێرژێنی 4ی له‌سه‌ره، شاشه‌ی ته‌بلێتێكه له جۆری HDیه و ته‌واو لهمسیهو به جۆرێكه كه ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت 4 كه‌س له‌سه‌ر شاشه‌كه كار بكه‌ن و هه‌ركام ئه‌ركێكی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن. ته‌بلێته‌كه بۆ سه‌یركردنی فیلم، پرۆگرامه هاوبه‌شه‌كان، هاوبه‌شكردنی وێنه و یارییه دیجیتالییه‌كان زۆر گونجاوه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین یاری تایبه‌ت به خێزانیشی بۆ داندراوه. ته‌بلێته‌كه له ته‌له‌ڤزیۆن په‌یوه‌ند ده‌درێت و هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌ندامانی ماڵه‌وه هه‌ركام شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان و ئیمێلی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌سه‌ر ته‌بلێته‌كه هه‌بێت.
Top