ده‌سكی گه‌مه بۆ مۆبایلی ئه‌ندرۆید

ده‌سكی گه‌مه بۆ مۆبایلی ئه‌ندرۆید
ده‌سكی گه‌مه بۆ مۆبایلی ئه‌ندرۆید
مۆبایل له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا به‌راده‌یه‌ك به‌ره‌و پێش چوو، كه شوێنی چه‌ندین ئامێری گرنگی گرتۆته‌وه، وه‌ك كامێرای دیجیتالی، ریكۆدهر، كاتژمێر و ته‌نانه‌ت كۆمپیوته‌ر و ته‌بلێتیش.. به‌هۆی قه‌باره‌ی بچووكی مۆبایل ناتوانرێت وه‌ك پێویست سوودی لێوه‌ربگیردرێت، چونكه ناكرێت وه‌ك ئامێری گه‌مه‌كردن یان وه‌ك كۆمپیوته‌رێك ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ، چونكه كیبۆرده‌كه‌ی خۆی زۆر بچووكه و هه‌روه‌ها ده‌سكی گه‌مه‌ی بۆ یاریكردن تێدا نییه، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا چه‌ندین كۆمپانیا هه‌وڵیانداوه ده‌سكی گه‌مه كه به واتا لاتینییه‌كه‌ی پێیده‌گوترێت joystick تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌رهه‌م بێنن، كۆمپانیای MOGA له‌م دواییه‌دا ده‌سكی گه‌مه‌یه‌كی تایبه‌ت به مۆبایلی ئه‌ندرۆیدی به‌رهه‌م هێناوه، كه زیاتر وه‌ك پایه‌یه‌ك بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه ده‌چێت، به‌هۆیه‌وه ده‌توانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بكه‌ی به ئامێرێكی گه‌مه‌كردنی زۆر پێشكه‌وتوو.
Top